لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری شارۆچکەی ئامێدی، ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا ڕوویدا.
بە پێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە سۆرێ سگێرێ لە زنجیرە چیای مەتینا سەر بە شارۆچکەی ئامێدی، شەڕ لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و هێزەکانی سوپای تورکیا ڕوویدا.
دەنگی تەقەکان لە گوندەکانی ناوچەکە بیستراوە، بەڵام تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری بوونی زیان ڕانەگەیەندراوە.