دوو برا لە پشدەر كوژران



دوو برا ویستویانە بە مەبەستی هێنانی ئاژەڵ بچن بۆ ڕۆژهەڵاـی كوردستان، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە تەقەیان لێكرا و كوژران.

بەپێی زانيارییەكان، لە سنووری سەنگەسەر لە سنورى پشدەر، دوو برا بە ناوەكانی سەرباز و كامەران لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە تەقەیان لێ كرا.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو دوو برایە بە مەبەستی هێنانی ئاژەڵ ویستوویانە بچنە رۆژهەڵاتی كوردستان و هەردووكیان لە چیا هەڵدێران بە تەقەی هێزەكانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.

ئەردۆغان لە داگیركردنی كۆبانێوە بۆ مووشەكبارانی ئەسینا
پێت ئەردۆغان لە داگیركردنی كۆبانێوە بۆ مووشەكبارانی ئەسینا
دووهەم خۆپیشاندەر لەسێدارە درا
دوات دووهەم خۆپیشاندەر لەسێدارە درا
پەیوەنیدر