ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەڵبژاردنە چارەنووسسازەکەی پەرلەمان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا و دوور لە ساختەكاری ئەنجام بدرێت و دەشڵێت: “مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی تری عێراق له كاتی خۆیدا مووچه‌كانیان به‌ده‌ست بگات”.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبۆتەوە و لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تیشكخرایه سه‌ر باروخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به گشتی به‌تایبه‌تی باری خراپی بژێوی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر زه‌روره‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه به‌زووترین كات له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی تری عێراق له كاتی خۆیدا مووچه‌كانیان به‌ده‌ست بگات و میكانزم و رێ و شوێنی پێویستی بۆ بگیرێته‌به‌ر دوور له ململانێ و ناكۆكیه سیاسیه‌كان.
دەشڵێت: “حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ری هه‌رێم كێشه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی وانه‌بێژ و خۆبه‌خش و گرێبه‌سته‌كان چاره‌سه‌ر بكات بۆئه‌وه‌ی دۆخی ئاسایی و ده‌وامی ڕۆژانه بگه‌رێته‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و نه‌خۆشخانه‌كان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومیه‌كان له هه‌مو شار و شارۆچكه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌رێم”.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به پێویستی ده‌زانێت، “ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چاره‌نوسسازه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا دور له ساخته‌كاری و ده‌ستتێوه‌ردان ئه‌نجامبدرێت و هه‌رچی زووتره كۆتایی بهێنرێت به‌و بۆشاییه ده‌ستوریه‌ی روویكردۆته سیسته‌می سیاسی هه‌رێم”.
جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر، “هه‌ڵوێستی ڕاگه‌یه‌نراوی خۆی بۆ پێكهێنانی چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناڕازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌رده‌وام ده‌بێت له گفتوگۆ و دیالۆگ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و هاریكاری هاوبه‌ش له‌و پێناوه‌دا”.
سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستین لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “جەخت دەكەینەوە له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی له‌مافی ڕه‌وای گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بۆ به‌رگریكردن له خۆیان و پیرۆزیه‌كانی موسڵمانان به تایبه‌تی مزگه‌وتی ئه‌قسای پیرۆز، كه ئه‌ركێكی ئاینی و شه‌رعیه و رووده‌كاته سه‌رجه‌م موسڵمانان، هاوكات هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆی راگه‌یاند بۆ دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه كه له ژێر دڕندانه‌ترین گه‌مارۆ و بۆردومانی ئاسمانیدان، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی ئینسانی و ئه‌خلاقیه و روده‌كاته هه‌مو گه‌لانی جیهان”.
سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتو به پێویستی ده‌زانێت، كه ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه كێشه و ناكۆییه ناوخۆییه‌كان به ڕێگای سیاسی چاره‌سه‌ربكه‌ن و كۆتاییبهێنن به په‌نابردن بۆ هێز و توندوتیژی و وێرانكاری به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد له پارچه‌كانی كوردستان.