شەڕی نێوان ئیسڕائیل و مەماس هەفتەیەكی تەواو كرد و تا ئێستا نزیكەی 2 هەزار كوژراو و زیاتر لە 10 هەزار بریندار هەبوون و ئەمڕۆش كچە سەربازێكی ئیسڕائیلی، كە كچی بەرپرسێكی باڵای ئەو وڵاتەیە كوژراوە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە بەیاننامەیەكدا ئاماەی بەوەكردووە، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەززە و ناوچەكانی دیكە تا ئێستا هەزار و 537 كەس کوژراون و شەش هەزار و 268 كەس برینداربوون
لای خۆشیەوە وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل ئەوەی پشتڕاست كردۆتەوە، كە لە ئەنجامی هێرشەكانی حەمماس هەزار و 300 كەس كوژراون و زیاتر لە سێ هەزار و 300 كەسیش برینداربوون.
هاوكات، بهرهبهیانی ئهمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل ڕایگهیاند، “رائید ئادی باروچ، كچی سهرۆكی ئهنجوومهنی پارێزگای شاری كیریات نێتافیم، كه له ریزهكانی سوپادا خزمهتی كردووه، بههۆی بوردومانی مووشهكهكانی حهمماس له شارۆچكهی سدێرۆت كوژراوه”.
كەناڵ 13ی ئیسڕائیل بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیل ئامادەیە بۆ هێرشی زەمینی و تەنها چاوەڕێی بڕیاری سیاسی دەكات.
لای خۆشیەوە، ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام-ی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەمماس ڕایگەیاندووە، ئەگەر سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بكات بژاردەی خۆمان دەبێت.
وتوشیەتی، “ئەوەی کردومانە گەورەترین سەرکەوتنی سەربازییە لە مێژوودا، کە شکستمان بە ئیسڕائیل ھێناوە”.