دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە گەشتیاران



بانکی ناوەندی لە ڕێگەی نووسراوێکی فەرمییەوە ڕایگەیاند، ئەو گەشتیارانەی لە ڕێکەی فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە گەشتدەکەن، بڕێکی دیاریکراو دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێدەدرێت.

 

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی بانكی ناوه‌ندی كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌شی A مۆڵه‌تپێدراو كراوه‌، ئه‌و بانكانه‌ كه‌ لقیان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر، به‌غدا، به‌سڕه‌ و نه‌جه‌ف هه‌یه‌، پێویستە ئاسانكاری ده‌ستخستنی دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی بۆ گەشتیاران بکەن.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ خواستیان هه‌یه‌ نوسینگه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان بكه‌نه‌وه‌، به‌پێی شوێنی جوگرافی خۆیان، ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی لقه‌كانیانه‌وه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ دیاریكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ بۆئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان پێبدرێت.

 

بەپێی رێنماییه‌كان، هه‌ر گه‌شتیارێك بیه‌وێت له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراقه‌وه‌ گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، بڕی سێ هه‌زار دۆلاری به‌ نرخی فه‌رمی پێده‌درێت، بۆ عومره‌كارانیش بڕی دو هه‌زار دۆلار دیاریكراوه‌.

 

بڕیاری نوێ بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر دەرچوو
پێت بڕیاری نوێ بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر دەرچوو
شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری لە زستانێکی سەخت دەدات
دوات شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری لە زستانێکی سەخت دەدات
پەیوەنیدر