لە مەراسیمی کردنەوەی باخی گشتی دوای نۆژەنکردنەوەی سەرۆکی شارەوانی ڕایگەیاند، پارکی ئازادی لەقۆناغی نۆژەنکردنەوەدایە و پارکی هەواری شاریش نۆژەن دەکەینەوە.
لەیلا عومەر عەلی سەرۆکی شارەوانی سیمانی، لە مەراسیمی کردنەوەی باخی گشتی دوای نۆژەنکردنەوە بۆ خەڵک دواو وتی، ئامانجمانە ئەم باخە بکرێتە باخێکی ناوەزەی خێزانی هەم بۆ ناوخۆ و هەم بۆ گەشتیاران کە روو دەکەنە شارەکە ،
لەیلا عەلی وتیشی، لە ئێستادا بەخی گشتی کۆکەرەوەی سەرجەم توێژەکانە، بەبەردەوامی چالاکی منداڵان و لاوان و هونەرمەندان و ڕوناکبیرانی تێدا ئەنجام دەدریت، و هەم کەشێکی خێزانی جوانیشی دروست کردووە و بۆتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران.
هاوکات ڕایگەیاند لەپارکی ئازادی سلێمانی، کاری نۆژەنکردنەوە ئەنجام دەدرێت و ئێستا بەردەوامن لە کارەکان، هاوکات پارکی هەواری شاریش کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت، لە ئایندەدا بە چڕی کار لەو پارکەشدا دەکرێت،
بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانیش لە لێدوانێکدا بۆ( خەڵک )وتی، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان و پارکی ئازادی، سەرقاڵی کارکردنن و کاری فراوانکردنی هەندێک لە بەشەکانی ئەنجام دەدرێت بەتایبەت دەریاچە دەستکردەکان، و ئەوەندەی بتوانین کار لە نۆژەنکردنەوەی پارکەکە دەکرێت،
ڕاشیگەیاند، ئامانجمانە لە ڕێگەی فراوانکردنی دەریاچە دەستکردەکان لە پارکی ئازادی، ساڵانە بتوانین بڕێکی زۆرتر لە ئاو گل بدەینەوە بۆئەوەی بتوانین لەمانگەکانی ٧ و ٨ و ٩ بۆ ئاودانی پارکەکە سوودی لی ببینین، هاوکات سیمایەکی جوانتریش دەداتە پارکەکە.
باخی گشتی لە سلێمانی بەیەکێک لە کۆنترین باخەکان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستان و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن و هاوکات لە ناوخۆس هاووڵاتیان ڕۆژانە و بەبەردەوامی دەچنە ئەو باخە.