نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بەراورد بە کاتی کردنەوەی بەرزبوەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە،نرخی دۆلار لەکاتی کردنەوە بازاڕەکاندا بە (160) هەزار و (600) دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، و تا نزیک نیوەڕۆ نرخەکەی بەردەوام لە هەڵکشان و داکساندا بوو،
بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە (160) هەزار و (750) دینار مامەڵەی پێوەکراوە، ئەمەش بەراورد بە نرخی کردنەوەی نزیکەی 150 دیناری چۆتە سەر.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق ڕێژەی خستەڕووی دۆلاری ئاشکرا کرد و بۆ ئەمڕۆ 208 ملیۆن و 387 هەزار و 458 دۆلاری خستۆتە بازاڕەکانەوە کە 20 ملیۆن و 90 هەزاری بەشێوەی کاش بوە.