بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە نوسراوێکدا رێنمایی نوێی بە لقی بانکەکان دا بۆ ئاسانکردنی پیدانی دۆلار بە گەشتیاران،
بانکی ناوەندی لە نوێترین ڕێنماییدا، داوای لە بانکەکان کردووە کە لقیان لە فڕۆکەخانەکاندا بکەنەوە و ئاسانکاری بکەن بۆ گەشتیاران لە بەدەست خستنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی،
هاوکات ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی بانکەکانی ، بەغدا و نەجەف و بەسرە و هەولێر دەگرێتەوە.
ناجێگیری بەهای دۆلار لە عێراق و هەرێم کێشەی دارایی لێ کەوتۆتەوە، و ڕۆژانە چەندین کەس لە مامەڵەی دۆلاردا زیان دەکەن، بانکی ناوەندیش لەهەوڵەکانی بەردەوامە بۆ هاوتاکردنی نرخەکەی کە 132 هەزارە بۆ هەر 100 دۆلاریک.