ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ناردنی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “وەک پشتڕاستکردنەوەی هەڵوێستە پتەو و پرەنسیپییەکانی عێراق سەبارەت بە پرسی فەڵەستین، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بریاری ڕەوانەکردنی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ کەرتی غەززە دا کە ئێستا بەهۆی شەڕەوە گەمارۆ دراوە،
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم هاوکارییانە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر ئەنجام دەدرێت، بەمەبەستی گەیاندنی هاوکارییەکانە کە پێداویستی پزیشکی و چارەسەری مرۆیی لەخۆدەگرێت، هەروەها پێداویستییە مرۆییە بەپەلەییەکان بۆ گەلی برای فەلەستین.