مووچەی سێ مانگی داهاتوو چی لێ دێت؟



وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، مووچەخۆران دڵنیا دەکەین هیچ مووچەیەکیان نافەوتێت و لەگەڵ حکومەتی عێراق لەگفتوگۆداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مانگەکانی داهاتوو،

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەگفتوگۆداین و لەهەوڵی دۆزینەوەی میکانیزمێکین بۆ دابینکردنی مووچەی ئەو مانگانەی ترەوە،

پێشەوا هەورامانی وتیشی،ڕێککەوتنمان کردووە و بۆماوەی ٣ مانگ حکومەتی ناوەند قەرزمان دەدەنێ، و بۆ ئەو مانگانە دەدرێن کە مووچە دابەشنەکراوە واتە بۆ مانگەکانی ٧ و ٨ و ٩، بۆ مانگەکانی تر لە گفتوگۆداین و لێێکتێگەشتنی باش هەیە بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەک نەفەوتێ،

پێشەوا هەورامانی ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت کۆبونەوەی لەگە ڕاوێژکارەکانی محەمەد شیاع سودانی هەبووە، وە دڵخۆشن بەوەی ڕێگای باش هەیە بۆ لێکتێگەشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق ، و هیواخوازین ئەم ڕێککەوتنە نەبێتە هۆی غەدر کردن لە مووچە خۆرانی هەرێم،

دەربارەی ئەو لیژنەیەی لە بەغداوە هاتون وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم ڕونیکردەوە، ئەو تیمەی وردبینی لە مەسەلەی لیستی مووچە خۆرانی هەرێم و موچە دەکەن، دڵخۆشن بەوەی حکومەتی هەرێم هەموو کارئاسانییەکیان بۆ دەکات و ئەمەش شەفافیەتی حکومەتی هەرێم نیشان دەدات ، ئەوان دەستیان بە کارکردن کردووە و زۆر ڕازین و هیچ تێبینی و نیشانەی پرسیار لەسەر ئامارەکان دروست نەبووە،

سەبارەت بە چوونی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمانی عێراق پێشەوا هەوارامانی وتی”ئەگەر بە حەق بێت وەزیری دارایی هەرێم لەسەری نیییە بچێتە پەرلەمان، بەڵام وەک نیاز پاکی حکومەتی هەرێم دەڕوات و ئەو لەبەرامبەر پەرلەمانی کوردستان بەرپرسیارە نەک عێراق، و ئێمە دەمانەوێت هەموو بیانوەکان ببڕین لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئێمە کراوە”.

دەربارەی بایکۆت پێشەوا هەورامانی وتی، حکومەتی هەرێم هەمیشە سوپاسی فەرمانبەران و مامۆستایانی کردووە، حکومەتی هەرێم هەمو هەوڵێکی داوە و ئامانجێتی حکومەتی فیدراڵی شایستەکان بۆ هەرێم بنێرێت، بایکۆت چارەسەر نییە و منداڵانی هەژار زەرەرمەندن و هەر ئەوانیش دەبێت باجەکەی بدەن، ئەم پرۆسەیە دەبێت بەردەوام بێت بۆئەوەی منداڵانی ئێمە و هەژاران زەرەرمەند نەبن.

مەسرور بارزانی: دەبێت مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش مانگانه‌ مووچە وەربگرن
پێت مەسرور بارزانی: دەبێت مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش مانگانه‌ مووچە وەربگرن
ئەمریکا باڵوێزخانەکەی لە لوبنان چۆڵ دەکات
دوات ئەمریکا باڵوێزخانەکەی لە لوبنان چۆڵ دەکات
پەیوەنیدر