ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سلێمانی پشتیوانی له ماف و داخوازییه‌كانی خوێندكاران و مامۆستایان ڕادەگەیەنێت و هۆشداری ئەوەش دەدات، “پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵپه‌ساردندایه”.
ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ ئه‌نجامداوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌كۆی ده‌نگ پشتیوانی له ماف و داخوازییه‌كانی خوێندكاران و مامۆستایان كردوه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، كه پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵپه‌ساردندایه.
لای خۆشیەوە، پێشڕەو حەمەجان، یاریده‌ده‌ری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌نجوومه‌نی زانکۆی سلێمانی پشتیوانی تەواوی ماف و مووچە و شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دەکات و داوای هەنگاوی خێرا دەکات بۆ چارەسەر، هاوكات داوای چارەسەری کێشە داراییەکانی پەیوەندیدار بە کۆلێج و تاقیگەکان و بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دەکات.
ڕاشیگەیاندووە، داوادەکات بەپەلە لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاربدەن بە خەرجکردنی دەرماڵەی ساڵی خوێندنی (2022-2023)ی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، هه‌روه‌ها بڕیاردان لەسەر دەرماڵەی ساڵی نوێی خوێندنی (2023-2024)ی خوێندکاران.
دەشڵێت: “لە کۆتایدا هیچ ڕێکەوتێک بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی (2023-2024) دیارینەکرا بۆ زانکۆی سلێمانی”.