تورکیا چوار گوندی ڕۆژئاوای کوردستانی تۆپباران کرد



هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش چوار گوندی دیکەی بۆردومان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، توپخانەکانی تورکیا بە چڕی گوندەکانی شێخ عیسا، بیلۆنییە، عەین دەقنە و مەنگیان لە هەرێمی شەهبا تۆپباران کرد.

ماوەی هەفتەیەکە بۆردومان و تۆپبارانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیان پێکردووەتەوە، ئەویش بە پاساوی ئەوەی دوو ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ئەنقەرە لەوێوە چوونەتە تورکیا.

هەر ئەمڕۆش تەرمی 25 ئەندامی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان بەخاکسپێردران کە لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیادا گیانیان لەدەستدابوو.

بافڵ تاڵەبانی: خەڵك لێمان بێزارە و دەنگمان پێ نادەن
پێت بافڵ تاڵەبانی: خەڵك لێمان بێزارە و دەنگمان پێ نادەن
شەهادە یا شەهادەت ؟
دوات شەهادە یا شەهادەت ؟
پەیوەندیدار