کەشناسی “سبەینێ نمەباران دەبارێت”



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە نمەباران دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، ئەم شەپۆلە بارانە تاوەکو نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک باران بەڕێژەیەکی زیاتر دەبارێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشناسی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆوە ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش تاوەکو دوای نیوەڕۆ نمە باران بەردەوامی دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممەوە کەشناسی دەڵێت، “ئاسمان بەگشتی لە نێوان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت. لە کاتەکانی بەرەبەیانی زوودا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری نمەباران هەیە هەیە.”

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی دەڵێت، “ئەم شەپۆلە بارانە لاوازەی ناوچەکەی گرتووەتەوە تاوەکو نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت؛ لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بارانی باشتر دەبارێت بەراورد بە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە”.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای بۆ سبەینێ پێنجشەممە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

هەولێر: ٣٢ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٢٩ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٠  پلەی سیلیزی

کەرکووک: ٣٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣١ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٠ پلەی سیلیزی

سۆران: ٢٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان؛ ٣٦ پلەی سیلیزی

سلێمانی؛ ژمارەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك کەمیکردووە
پێت سلێمانی؛ ژمارەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك کەمیکردووە
حکومەتی هەرێم دەربارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە
دوات حکومەتی هەرێم دەربارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر