بڕیارە سبەینێ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە سلێمانی دەستپێبکات کە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵی ئەمساڵ بەدروشمی (ئازادی.. بەردەوام) کاتژمێر ٩:٣٠ی سەرلەبەیانی رۆژی ١٢-١٠-٢٠٢٣، بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لەھۆڵی ھۆتێل ڕامادا بەڕێوەدەچێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا دیداری شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوە بەڕێوەدەچن. هاوکات تەوەرێکی تایبەت بە (رۆشنبیریی رەخنەیی و ترساندنی سیاسی) بەڕێوەدەچیت کە تێیدا نۆ توێژینەوە لەلایەن کەسانی ئەکادیمی و بەناوبانگی کوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئێران پێشکەش دەکرێن.
هەر لە یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا پێشانگایەکی کتێب بە بەشداریی ٦٠ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە دەستپێدەکات.
پرۆگرامەکەی فێستیڤاڵەکەش بەم شێوەیەیە:
پەیوەنیدر
ئابوری
ی.سلایدەر
ی.سەردێر