بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران کە هەندێ جار هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت لە ناوچەکانى باکور و ڕۆژئاواى هەرێم وە هەروەها ئەگەرى بارینى پروشکە بارانیش هەیە لە سەنتەرى شارەکان.
کەشناسی بڕی بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیە:-
هەولێر 0.4 ملم
پیرمام 0.6 ملم
دهۆک دڵۆپ دڵۆپ
زاخۆ 2.8 ملم
ئاکرێ 2.0 ملم
ئامێدى 5.4 ملم
بامەرنێ 3.8 ملم
بارزان 3.2 ملم
دوکان 0.2 ملم
هەلشۆ 0.4 ملم
مانگیش 4.0 ملم
سۆران 3.2 ملم
مێرگەسۆر 6.2 ملم
سیدەکان 1.8 ملم
کانى ماسى 11.4 ملم
حاجى ئۆمەران 10.4 ملم
هەروەها کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هۆی تەپ و تۆزى ناوخۆییەوە مەودای بینینى ئاسۆیی لە خورماتوو 400 مەترە وە لە کەرکووکیش 200 مەترە و مەودای بینینى ستوونى 300 مەترە واتە ئاسمان دیار نیە بەباشى بەهۆی تۆز و خۆڵەوە.
مەودای بینین لە شارەکانى دیکەش کەمدەبێتەوە بەمشێوەیە:-
لە ڕۆژهەڵاتى هەولێر 8 کم بەڵام لە سەنتەرى شار 10 کم
شەمامک 7کم
پیرمام 10 کم
سلێمانى 10 کم
چەمچەماڵ 9 کم
دهۆک 10 کم
زاخۆ 9 کم
خانەقین 10 کم