بو نوسراوێک سەرجەم دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان ئاگادار دەکرێنەوە کە لەسەر میلاکی تەندروستی فیدڕاڵی عێراق کاری دامەزراندنیان بۆ بکرێت،
ئەمڕۆ 10/10 ، بە نوسراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە، سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێم ئاگادار کرانەوە لیستی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانیان بۆ رەوانە کردون و بەپێی لیستەکە دەبێت ئەو کەسانەی ناویان هاتۆتەوە مامەڵەکانیان بۆ رایی بکرێت،
هاوکات نوسراوەکە ئاماژە بەوە دەدات، ئەو دەرچووانە لەسەر میلاکی فەرمانگەکانی تەندروستی حکومەتی فیدڕاڵ دادەمەزرێن و ڕاژەکانیان لەسەر حکومەتی عێراقە،
لە ماوەکانی ڕابردوودا حکومەتی عێراق هەلی دامەزراندنی بۆ دەرچووە یەکەمەکانی کۆلێژەکانی پزیشکی سەرجەم بەشەکان راگەیاند و بڕیاریدا هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، ئەمڕۆش بە فەرمی نوسراوی گشتاندنیان بۆ زانکۆکان نێردرا.