ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان بە مەڕاسیمێك شەهیدانی بۆردومانەكانی توركیا بەخاك دەسپێردرێت و لە هەرێمی كوردستانیش مەڕاسیمی پرسە لە سلێمانی ساز دەكرێت.
ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان بڕیاریداوە سبەینێ مەڕاسیمی بەخاك سپاردنی 25 شەهیدی ئەكادیمیای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە دێرك و قامیشلۆ و حەسەكە و كۆبانێ ئەنجام دەدات.
لیژنەی خێزانە شەهیدەكان لە باكوور و ڕۆژهەلاتی سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) لە بەیاننامەیەكدا ناسنامەی ئەو 29 شەهیدەی ئاشكراكرد، كە بە بۆردومانی توركیا لە ئەكادیمیانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە دێرك لە پارێزگای قامیشلۆ شەهید بوون لە 8ی ئەم مانگە.
لای خۆشیەوە، نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆسەری لە هەرێمی كوردستان و لە سلێمانی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ چوار شەممە لە كاتژمێر 10ی بەیانی تاوەكو 4ی عەسر لە سلێمانی مەڕاسیمی پرسە ساز دەكات بۆ شەهیدانی ڕۆژئاوای كوردستان.