توركیا 209 ناوچەی ڕۆژئاوای بۆردومان كردووە و 100 كەس بوونە قوربانی



ماوەی هەفتەیەكە بە چڕی هێرش و بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستی پێكردۆتەوە و زیاتر لە 200 شوێن و ناوچە بۆردومان كراون و نزیكەی 100 كەس لە هێزەكانی ڕۆژئاوا و هاووڵاتیانی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.

لە هەفتەی رابردووەوە تورکیا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی لە دێریکەوە، لەوپەڕی رۆژئاڤاوە بۆ قامیشلۆ و حەسەکە و کۆبانێ و گوندەكانی حەڵەب دەستیپێکردووە و دامەزراوەکانی غاز و ئاو و کارەبا و نەوتی کردۆتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە 28 شوێنی ژێرخانیی، 136 شوێنی نیشتەجێبوون، 33 شوێنی سەربازی، کە 20یان پێگەکانی حکومەتی سوریان، 7 زەوی کشتوکاڵی، 3 کارگەی پیشەسازی، قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەک كراونەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكان، ژمارەی قوربانیانی سڤیل 24 قوربانی بووە، کە 9 کەسیان شەهید بوون، 2یان ژن بوون و 15 کەسیش بریندار بوون، کە 4 منداڵ و 3 ژنیان تێدایە، سەبارەت بە قوربانیان لە ریزەکانی شەڕڤاناندا 67 کەس بووە، لەو ژمارەیە 39یان شەهید بوون و 28ی دیکەش بریندار بوون، هەروەها 3 ئەندامی هێزەکانی حکومەتیش برینداربوون.

هاوكات هەر ئەمڕۆ، سوپای توركیا ناوچەكانی عەین عیسا و ڕۆژئاوای گرێ‌ سپی بە چڕی بۆردومان كردووە و هەروەها ڕێگای نێودەوڵەتی M4 و گوندی حوشان و خالدیە سەر بە ناحیەی عەین عیسا و گوندەكانی بیر كینۆ و حوڕیە لە گرێ‌ سپی بۆردومان كراون.

 

نێچیرڤان بارزانی: ئایا مووچەخۆران بەشێک نین لە عێراق؟
پێت نێچیرڤان بارزانی: ئایا مووچەخۆران بەشێک نین لە عێراق؟
“لە منداڵییەوە لە کوردستان بوین و خۆشەویستیمان لەدڵدایە”
دوات “لە منداڵییەوە لە کوردستان بوین و خۆشەویستیمان لەدڵدایە”
پەیوەنیدر