لە سلێمانی 25 كەس لەسەر بەزاندنی سنوور دەستگیركران



هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە 25 كەسیان بە تۆمەتی بەزاندنی سنوور و هەوڵی پەڕینەوە دەستگیر كردووە.

هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، فەوجی 3ی هێزەکانیان توانیویانە 14 کەسی بیانی بە تۆمەتی پەڕینەوە لە سنوور بەشێوەی نایاسایی دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، 11 کەسی دیکە دەستگیرکراون، کە بیانین و هەوڵی بەزاندنی سنورییان داوە لە سلێمانی.

ئاشكراشی كردووە، کۆنووسێك لەبارەی ئەو 25 کەسەوە ئامادە دەکرێت و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

نەتانیاهۆ: هەر شوێنێک حەماسی لێبێت وێرانی دەکەین
پێت نەتانیاهۆ: هەر شوێنێک حەماسی لێبێت وێرانی دەکەین
بافڵ تاڵەبانی: قووتی خەڵك هێڵی سوورە بۆ ئێمە و هەرگیز دەستبەرداری نابین
دوات بافڵ تاڵەبانی: قووتی خەڵك هێڵی سوورە بۆ ئێمە و هەرگیز دەستبەرداری نابین
پەیوەنیدر