عێراق دەستی بە دابەشكردنی هێلكە كرد



وەزارەتی بازرگانی عێراق لە چەند ناوچەیەكی پارێزگاكان دەست بە دابەشكردنی هێلكە بە نرخی هەرزانتر لە بازاڕ دەكات.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستی كردووە بە پڕۆسەی بە بازاڕ كردنی هێلكەی خواردن بە نرخی كێبڕكێ‌ لەگەڵ بازاڕ لە چەندە ناوچەیەكی بەغدا و پارێزگاكان.

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی بازرگانی عێراق، نرخی هەر تەبەقێك هێلكە بە هەزار دینار كەمتر لە بازاڕ دەفرۆشرێت و لە ئێستادا نرخی تەبەقێك، كە بە 5 هەزار دینارە، ئەوان بە 4 هەزار دینار دەیدەن بە هاووڵاتیان.

پێشتر وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری دابوو، بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی بازاڕ، هێلكە و مریش و ئاردی سفر بە نرخی هەرزان بخاتە بازاڕەوە.

سەرما دەستپێدەكات و شەپۆلی بارانی بەخوڕ گەیشتە هەرێم
پێت سەرما دەستپێدەكات و شەپۆلی بارانی بەخوڕ گەیشتە هەرێم
ناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاگەیەنرا
دوات ناوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر