لیژنەیەکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستانه و چۆتە چه‌ند وه‌زاره‌تێك.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە لیژنەیەكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لە هەرێمی كوردستانە و هەماهەنگی تەواومان هەیە و هەر شتێك پێویست بووبێت خراوەتە بەردەستیان.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو لیژنەیەی چاودێری دارایی عێراق چەند ڕۆژێكە لە هەولێرن و لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێم كۆبوونەتەوە و بۆ وردبینی كردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران داوای لیستی مووچەی مانگی 6یان كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو لیژنەیە سەردانی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و شه‌هیدان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمیان كردووه و دەستیان بە پێداچوونەوە بە لیستی مووچەخۆرانی وه‌زاره‌ته‌كان كردووه.
بەگوێرەی دوایین رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، چەند لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێناوە، بۆ پێداچوونه‌وه به پرسی مووچه و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه به گشتی.
هاوكات بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (964) سوبحی مستەفا، بەڕێوەبەری خانەنشینی یەک-ی هەولێر ڕایگەیاندووە، ئه‌مڕۆ ئه‌م لیژنه‌یه سه‌ردانی كردوون داوای لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئه‌مساڵیان لێكردوون و هەموو هاوكاریی و ئاسانکارییەکمان بۆ ئه‌م لیژنه‌یه كردووه”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتریش ئاوات جەناب نوری ، وه‌زیری دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو، كه بۆ وردبینی و بەدواداچوونی داتا و زانیارییەکانی مووچەخۆران هاوکاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ی دیوانی چاودێری دارایی عێراق دەكەن.
به پێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە تایبەتە بە وردبینی لە ژمارە و داتای مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بڕی مووچەکانیان، بڕیاره ئه‌و لیژنه‌یه دوای تەواوکردنی کارەکانیان راپۆرتی خۆیان پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران بكه‌ن