بە ڤیدیۆ؛ خەڵكی ئیسڕائیل بە كۆمەڵ لە فڕۆكەخانەوە وڵات جێدەهێڵن



شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی و ئیسڕائیل چووە سێیەم ڕۆژەوە و هێرشی مووشەكی هەردوولا بۆ سەر یەكتری بەردەوامە و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری خەڵكی مەدەنی و چەكدار كوژراون، فڕۆكەخانەكانی ئیسڕائیلیش جمەیان دێت.

دوای هێرشی باڵی چەکداری بزووتنەوەی حەمماس، کە لیواکانی عیزەدین قەسام لە کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە دژی ئیسرائیل دەستیپێکردووە، شەڕ بەردەوامە و بەهۆی ململانێکانەوە خەڵکێکی زۆر ڕوویان لە فڕۆکەخانەی (بن گوریۆن) کردووە، کە تاکە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیسرائیلە بۆ ئەوەی بچنە وڵاتانی دەرەوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی ئاژانسی (ئەنادۆڵو) بڵاویكردۆتەوە، لە ئێستادا فڕۆكەخانەی (بن گۆریۆن) جمەی دێت و بە كۆمەڵ هاووڵاتیان لەترسی هێرشە مووشەكییەكان وڵاتەكەیان جێدەهێڵن.

نه‌ته‌نیاهۆ: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕین
پێت نه‌ته‌نیاهۆ: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕین
قوباد تاڵەبانی: نابێت هاووڵاتیانی هەرێم لەوە زیاتر بێ‌ مووچە بن
دوات قوباد تاڵەبانی: نابێت هاووڵاتیانی هەرێم لەوە زیاتر بێ‌ مووچە بن
پەیوەنیدر