قوباد تاڵەبانی: نابێت هاووڵاتیانی هەرێم لەوە زیاتر بێ‌ مووچە بن



جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و دەشڵێت: ” نابێت هاووڵاتییانی هەرێم لەوە زیاتر لە دۆخی بێ بودجەیی و بێ مووچەییدا بمێنن”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ دوو شەممە قوباد تاڵەبانی پێشوازیی لە کریستیانە هۆمان، باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق كرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژەیدا بە گرفت و بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ڕایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و نابێت هاووڵاتییانی هەرێم لەوە زیاتر لە دۆخی بێ بودجەیی و بێ مووچەییدا بمێنن.

قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی ئەڵمانیای کردوه‌ بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش دەستخۆشی کرد لە هاوکارییەکان و هەماهەنگییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ئەو پڕۆژانەی لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانەوە ئامادە کراون، لەوانە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پڕۆژەکانی ریفۆرمی ئابووری و پڕۆژەی گەشتوکاڵ، کە لە هەموو ئەو بوارانەدا حکومەتی ئەڵمانیا بە شێوازی جیاواز هاوکاری نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی کردوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی ڕیفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا، جێگری سەرۆک وەزیران ڕوونکردنەوەی پێویستی دا لەبارەی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە و لەمبارەیشەوە سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد، کە لە چەند ساڵی رابردوودا لە هەموو قۆناغەکانی پرۆسەکەدا یارمەتیدەری حکومەتی هەرێم بووە.

 

بە ڤیدیۆ؛ خەڵكی ئیسڕائیل بە كۆمەڵ لە فڕۆكەخانەوە وڵات جێدەهێڵن
پێت بە ڤیدیۆ؛ خەڵكی ئیسڕائیل بە كۆمەڵ لە فڕۆكەخانەوە وڵات جێدەهێڵن
یەكێتی مامۆستایان دوا هەڵوێستی لەسەر بایكۆت ڕاگەیاند
دوات یەكێتی مامۆستایان دوا هەڵوێستی لەسەر بایكۆت ڕاگەیاند
پەیوەنیدر