ژمارەی قوربانیانی ئەو زنجیرە بومەلەرزەیەی ڕۆژی شەممە ئەفغانستانی گرتەوە بۆ نزیکەی پێنج هەزار کەس بەرزبووەوە و هەزاران کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.
میدیاکانی ئەفغانستان لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە ڕایانگەیاند، تا ئێستا دوو هەزار و ٤٤٥ کەس بەهۆی بومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش برینداربوون.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ١٢ گوند لە ناوچەکانی زینداجان و گۆریان لە هەرێمی هیرات کە ژمارەی دانیشتوانیان دەگاتە ١.٩ ملیۆن کەس بە تەواوی خاپوور بوون.
شەممەی ڕابردوو، ناوەندی نیشتمانی و بومەلەرزەزانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، “سێ بومەلەرزەی بەهێز لە ماوەی نیو کاتژمێردا بەشی ڕۆژئاوای ئەفغانستانی هەژاندووە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “دوایین بوومەلەرزە کە ڕوویدا گوڕەکەی ٦.٢پلە بووە، پێشتریش دوو بوومەلەرزە بەگوڕی ٥.٦ و ٦.١ پلە ڕوویانداوە.”
هاوکات، ناوەندی بوومەلەرزەکان بە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری هێراتەوە دەستنیشان کران.