ئەمڕۆ دووشەممە، ڕوانگەی سوری بۆمافەکانی مرۆڤ بلاویکردەوە شوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر کوردستانی ڕۆژئاوا و ناوەندێکی مەشق و ڕاهێنانی ئاسایشی هێزەکوردییەکانی لە پارێزگای حەسەکە بۆردومان کردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤدا ئەوەخراوەتەڕوو، هێڕشەکە لە ناوچەی مەلیکییەی سەربە پارێزگای حەسەکە ئەنجامدراوە و لە ئاکامدا ١١ کەس کوژراون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت ژمارەی کوژراوان بەرزببێتەوە، چونکە دەیان کەس برینداربوون کە برینی هەندێکیان سەختە و چارەنووسی هەدێک کەسی دیکەش نادیارە.