بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرێن.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەك کۆدەبێتەوە.
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێت .
لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتیدا، لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی پێنجەم ئامادەی کۆبونەوەکە بوو و گفتوگۆ لەبارەی کارەکانیەوە کرا.