“خۆشحاڵین بەو هەماهەنگییەی لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم هەیە”



وه‌زیری‌ دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، خۆشحاڵه‌ به‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ نێوان دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێم هه‌یە و  ئاماده‌یی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه‌كانی ده‌ربڕی بۆ وردبینی و به‌دواداچوونی داتاو زانیارییه‌كان له‌ لایه‌ن تیمه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا”.  .

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌٢٠٢٣، ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم پێشوازی كرد له‌ شاندێكی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە له‌ کۆبوونەوەکەدا وه‌زیری دارایی خۆشحاڵی خۆی به‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ ده‌ربڕی كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ نێوان دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌”.

هەروەها وه‌زیری‌ دارایی هه‌رێم “ئاماده‌یی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه‌كانی ده‌ربڕی بۆ وردبینی و به‌دواداچوونی داتاو زانیارییه‌كان له‌ لایه‌ن تیمه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا”.

له راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دارایی دەشڵێت:”ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی دواین بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه‌تایبه‌ته‌ به‌وردبینی له‌ ژماره‌و داتای مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و بڕی مووچه‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستانن و دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانیان ڕاپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن”.

تورکیا بنکەیەکی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد
پێت تورکیا بنکەیەکی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد
 فەیس بووک بۆ ئیسرائیل خۆی یەکلایی کردەوە
دوات  فەیس بووک بۆ ئیسرائیل خۆی یەکلایی کردەوە
پەیوەنیدر