باوكی ناڵە، نامەیەك بۆ كچەكەی دەنێرێت



باوكی كچە میدیاكار و وەرزشكار ناڵە سوپەر ڕایدەگەیەنێت ، سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر كچەكەیدا بڕیارێكی ناڕەوایە و دادگا لە بری ئەوەی ماف بۆ كچەكەی بگەڕێنێتەوە، كەچی تۆمەتی ساختەكاریی خستەپاڵی، كە دوورە لەرەوشتە جوان و بەرزەكەی و ئەو كارانە لە پەروەردەی خێزان و بنەماڵەكەی ناوەشێتەوە.

سوپەر جەلال بەگ دەرگەڵەیی، باوكی كچە میدیاكار و وەرزشكار ناڵە سوپەر لەنامەیەكدا كە بۆ كچەكەی ناردووە ڕایگەیاندووە، ئەوەی رۆژێك ئەلف و بێی یاسای خوێند بێت، دەزانێ سەر لە بەری ئەو بڕیارە نادادی و ناهەقییە بەرامبەرت كراوە، ئەو بڕیارەش پەڵەیەكی رەشی دیكەی نا بە ناوچاوانی دادگاوە.

دەقی نامەكە:
بەری رۆژ بە بێژینگ ناگیرێت
٢٠٢٢/١٢/٧ بەناو دادگای هەولێر مافت وەربگرێت، كەچی تۆمەتی لۆت بەشییەوە سزای پیشەی ساختەكاری خستیتە پاڵ و پێنج ساڵ و یەك مانگ زیندانی!!! بۆ دەركردی،
سنەوی سەیارەیەك كە نزیكەی دوو ساڵە لەلات نەماوەو خۆشت دەستت نەبووە لە دروستكردنی.

ئەوەی رۆژێك ئەلف و بێی یاسای خوێندبێت دەزانێ سەرلەبەری ئەو بڕیارە نادادی و ناهەقییە بەرامبەرت كراوە بە یەكەمین جەلسەو بەبێ بەڵگە.

ئایا راگرتنی كەسێك بۆماوەی حەوت مانگ و بێسەروشوێنكردنی بۆ نزیكەی مانگێك بێ لێپیچینەوەی دادگا، سەرەڕای خستنە پاڵی چەندین تۆمەت وەك بەكاربەری ماددەی هۆشبەرو كچە مۆدێل و دانانی وێنەت لەگەڵ كەسانێك كە لەكاری قێزەون تێوەگلاون و چەندین قسەی نەشیاوی پەیج و سایتە ناحاڵی و دوور لەكاری رۆژنامەگەری و بنەماكانی، دواجار لە وێستگەی تەزویری سەنەوی سەیارەیەك وەستان كە ئەوەیان ئاسمان و رێسمان جیاوازە لەگەڵ ئەو سزایەی بەسەر تۆیاندا سەپاندووە.

هەرچەندە هەموو ئەوانەی دراوەتە پاڵت لەو كارانە هەر هەمووی دوورە لە رەوشتە جوان و بەرزەكەت و لە پەروەردەی خێزان و بنەماڵەت و ئەو كارانە نە لە كۆن و نە لە ئێستاو نە لە داهاتووش لێت ناوەشێنەوە.

ئەو بڕیارە پەڵەیەكی رەشی دیكەی نا بە ناوچاوانی دادگا
سوپەر جەلال بەگ دەرگەڵەیی
باوكی ناڵە

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
وەزیری بارزگانی هەرێم گەیشتە بەغدا
دوات وەزیری بارزگانی هەرێم گەیشتە بەغدا
پەیوەنیدر