بە سێ سەرۆکایەتییەکە و خانەنشینی پێشمەرگە، دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز کۆتایی دێت.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ یەکشەممە، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن.
هاوکات مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەش دابەش دەکرێت.
بەوەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دێت. لە کاتێکدا بەرەو ناوەڕاستی مانگی 10 دەچین، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ڕاگەیاندنی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 دەبن.