“جام لەسەرییەوە ڕژا و بەرهەڵستكارە فەڵەستینییەكان سەبریان بڕا”



سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ په‌یامێكی پشتیوانیدا بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان له‌دژی ئیسرائیل، رایگه‌یاند: ئەوەی لە نێوان تێكۆشەرانی فەڵەستین و سەهیۆنیە داگیركەرەكاندا ڕوویدا، جێبەجێبوونی فەرمایشتی خوای بەرزە.

عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: لەمێژە هێزە سەهیۆنیەكان هەڵدەستن بە كوشتن و وێرانكردن و سووتاندن و دەركردن و جۆرەكانی دیكەی دەستدرێژی و ستەم دژی فەڵەستینییەكان هەموو سنوورێكی بەزاند و جام لەسەرییەوە ڕژا و بەرهەڵستكارە فەڵەستینییەكان سەبریان بڕا، بۆیە كاتی ئەو كاردانەوە هاتبوو كە بینیمان.

دەشڵێت:”لەخوای بەرزیش داواكارین كە هاوكاری فەڵەستینییەكان و تێكڕای ستەملێكراوان و چەوسێنراوانی دونیا بێت وە بەسەر دوژمنانی ستەمكار و داگیركەریاندا سەریان بخات”.

“هیوادارم لەوەی ڕوویدا پەند و ئامۆژگاری هەبێ بۆ هەركەسێك كە پەند وەربگرێت لە ڕووداوەكانی ڕۆژگار، بەتایبەت سەهیۆنییە داگیركەرەكانی یەكەمین ڕووگە و سێهەمین حەرەمی موسوڵمانان، لەسەر تێكڕای موسوڵمانانیش پێویستە پشتیوانی گەلی ستەمدیدەی فەڵەستین بكەن بەهەرچی لە توانیاندایە ئەگەر بە دووعایەكیش بێت”. سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری وادەڵێت.

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز کۆتایی دێت
پێت ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز کۆتایی دێت
پەیامێکی توند و هەڕەشە ئامێز لە نەتانیاهۆوە بۆ حەماس
دوات پەیامێکی توند و هەڕەشە ئامێز لە نەتانیاهۆوە بۆ حەماس
پەیوەندیدار