هێزەکانی ئاسایش دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد و چاودێریکردن، بەبڕیاری دادوەر لەڕۆژی ٢٠٢٣/١٠/٤ لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمەتبارێکیان بەناوی ( م، ع، م )دەستگیرکرد، لە ڕێگەی دوعا و نوشتەکردن هەوڵیداوە هاوڵاتیان فریووبدات.
هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور لەدوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و پشکنینی ماڵەکەی، دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە دوعا و نوشتە و چەک و جل و بەرگی جۆراوجۆردا کە بەکارهاتوون بۆ جادووکردن.
لەئێستادا بەماددەی (٢٤٠)لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.