کەشناسی “پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە”



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لە گشت ناوچەکانی هەرێم ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ هەینی چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە جێگیری دەمێنێتەوە.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:

هەولێر : ٣٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٢ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٢ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣٢ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٤ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٦ پلەی سیلیزی

چارەنوسی مۆرینۆ لە مەترسیدایە
پێت چارەنوسی مۆرینۆ لە مەترسیدایە
خواردنەوە وزەبەخشەکان و کاریگەرییان لەسەر جەستە
دوات خواردنەوە وزەبەخشەکان و کاریگەرییان لەسەر جەستە
پەیوەنیدر