وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت:” زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم بەهیمەتی جوتیاران و وەبەرهێنەران و وەزارەت، سیاسەتی بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و گەشەی سێکتەری کشتوکاڵیمان لە هەرێم تا رادەیەکی بەرچاوو پێشخست”.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، دەستخۆشی لە جووتیارێکی پێنجوێن دەکات و دەشڵێت:”بەتەنها جووتیارێکی قەزای پێنجوین، ساڵانە هەزار دۆنم زەوی دادەچێنێت بە بەروبوومەکانی پەتاتە، تەماتە، شوتی و خەیار، بەشێوەیەکی گشتیش ٤٠٠ دۆنم زەوی لەو بڕە، بە بەرهەمی پەتاتە دەچێنێت لە جۆری شیرین”.
وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە :”ئەو جووتیارە، ٤٥٠ تۆن بنەتۆوی پەتاتە دەچێنێت و توانای بەرهەمهێنانی ٣ هەزار و ٥٠٠ تۆن پەتاتەی هەیە، هەروەها ڕۆژانە و مانگانە لە کێڵگە کشتوکاڵیەکەیدا دەرفەتی هەلی کار بۆ زیاتر لە ١٠٠ کرێکاری ناوچەکە وەک سەرچاوەیەکی بژێوی ژیانیان دەڕەخسێنت”.
بێگەرد تاڵەبانی جەختدەکاتەوە لەوەی کە بەردەوام دەبن لە زامنکردنی ئاسایشی خۆراک و پارێزگاری لە بەروبوومە خۆماڵییەکانی جووتیاران و دۆزینەوەی بازاڕی ئاسانکاری بۆ ساغکردنەوەیان،.