شارەزایەکی کەشناسی کاتی بارانی پەڵە ئاشکرا دەکات و دەڵێت:” له‌دوای نیوه‌ی مانگی ١٠ ئاستی باران زۆر باش ده‌بێت و هه‌ر ئه‌وكاتیش ئه‌گه‌ری بارانبارینی په‌ڵه هه‌یە.
محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووتەوە، دوای كۆتای هاتنی شه‌پۆله بارانبارینه‌كه‌ی رۆژانی ڕابردوو ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕا به‌ره‌و ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور پله‌كانی گه‌رماش به‌نزمی ماوه‌ته‌وه و شه‌وان هه‌ست به‌سه‌رما ده‌كرێت، به‌ڵام له‌سبه‌ینێوه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك پله‌كانی گه‌رما ٢ پله به‌رز ده‌بێت، به‌ڵام زۆر هه‌ستی پێناكرێت و شه‌وان هه‌ر سارده .
دەشڵێت:” سه‌باره‌ت به‌بارانبارین ئه‌وه‌ی له نه‌خشه‌كان ده‌ركه‌وتوه تا نزیك ناوه‌راستی مانگی ١٠شهپۆلی بارانی سه‌رانسه‌ریمان نییه ته‌نیا هه‌ندێك بارانی كه‌م له چه‌ند شوێنی جیاوازی كوردستان ئه‌گه‌ری هه‌یه ببارێت، به‌ڵام نه‌خشه‌كان دڵخۆشكه‌رن بۆ دوای نیوه‌ی مانگی ١٠”.
هەروەها، له‌دوای نیوه‌ی مانگی ١٠ ئاستی باران زۆر باش ده‌بێت و هه‌ر ئه‌وكاتیش ئه‌گه‌ری بارانبارینی په‌ڵه هه‌یه وده‌ریای سور و ناوه‌ڕاستیش له‌وپه‌ڕی گه‌رمی و چالاكیدان و له‌داهاتودا و مانگی ١١ به‌تایبه‌ت ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین.