جارێکیتر نرخی دۆلار گەشتەوە بەرزترین ئاست



 ئەمڕۆ پێنجشەممە،  لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوی هەولێر، 100 دۆلار بە 156 هەزار و 600 دینار بوو، بەڵام لەکاتی داخستندا بەهای دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق 193 ملیۆن و 82 هەزار و 499 دۆلاری خستەڕوو؛ لەو بڕە 30 ملیۆن و 220 هەزار دۆلاری بە کاش و 162 ملیۆن و 862 هەزار و 499 دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بوو. سەرەڕای ئەوەش بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی.

دوێنێ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق تەنیا نۆ ملیۆن و 370 هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش خستبووەڕوو، کەچی بەهای دینار بەرزبووەوە و لەکاتی داخستی بازاڕدا 100 دۆلار بە 156 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار جێگیر بکات.

نرخی مریشک لە بەرزبوونەوەدایە
پێت نرخی مریشک لە بەرزبوونەوەدایە
راستەوخۆ پێدانی مووچە لە بەغداوە، “قەوارەی هەرێم لاواز دەکات”
دوات راستەوخۆ پێدانی مووچە لە بەغداوە، “قەوارەی هەرێم لاواز دەکات”
پەیوەنیدر