ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر بەڕێوە دەچێت



بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر، لە یاریگای فرانسۆ هەریری، ئاهەنگی خولی 42ـەمینی دەرچووانی لەژێر ناونیشانی “زانست و خۆڕاگری و بەردەوامی”، بەڕێوەدەبات.

 

بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024)، زیاتر لە پێنج هەزار قوتابی لە کۆلیژ و بەشە زانستییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر وەرگیراون لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە خوێندن دەکەن، جگەلەوەش ئەمساڵ سەدان کەس لە پسپۆڕی جیاواز لە خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) وەرگیراون.

زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر، دێرینترین و گەورەترین زانکۆی هەرێمی کوردستان و سەرەتا لە ساڵی 1968 لە سلێمانی دامەزرا و لە ساڵی 1981 گواسترایەوە بۆ شاری هەولێر و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە دەیان پسپۆری جیاواز لە ئاستەکانی بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر  و دکتۆرا بڕوانامە وەردەگرن.

بەپێی ئامارەکانی زانکۆ تا ساڵی رابردوو، زیاتر لە 26 هەزار قوتابی لە ئاستی خوێندنی بەکالۆریۆس و نزیکەی هەزار قوتابی خوێندنی باڵای هەبووە کە خاوەنی زیاتر لە هەزار 700 کەسە لە ستافی ئەکادیمی و نزیکەی چوار هەزار فەرمانبەری هەیە.

زانکۆی سەڵاحەددین هەولێر لە 16 کۆلیژ و 95 بەشی زانستی و چەند سەنتەرێكی توێژینەوە و زانستی پێکهاتووە، لەسەر ئاستی زانستیدا، بەردەوام یەکێک بووە لە زانکۆ ئاست بەرزەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و لە ریزبەندی زانکۆکاندا لە پێشەوەی زانکۆکان بووە، ئەمەش بەهۆی گرنگیدانی بەردەوام بە توێژینەوەی زانستی و بەردەوامیدان لە خوێندنی ئەکادیمی لەلایەن مامۆستایانی ئەو زانکۆیە.

 

“سوپاسی گەرمی مامۆستایان دەکەم بۆ خۆراگرییان و هیوادارم بەردەوام بن”
پێت “سوپاسی گەرمی مامۆستایان دەکەم بۆ خۆراگرییان و هیوادارم بەردەوام بن”
سێ چەكی دەستووری گرنگ بەدەست هەرێمی كوردستانەوە
دوات سێ چەكی دەستووری گرنگ بەدەست هەرێمی كوردستانەوە
پەیوەنیدر