یەكێتی و پارتی لەسەر بایكۆتی حكومەت وەڵامی یەكتر دەدەنەوە



هەریەكە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ناكۆكییەكانی نێوانیان و بایكۆتی حكومەتی هەرێم وەڵامی یەكتر دەدەنەوە و جەختیش دەكەنەوە، كە دەبێت كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكرێت.

ماوەی زیاتر لە مانگێكە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پشكی یەكێتی بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كردووە، بەڵام بەشێكی وەزیرەكان بەردەوام بوون لە كارەكانیان و لە ئێستاشدا بەپێی هەواڵی میدیاكانی یەكێتی، تیمی ئەو حزبە لە حكومەت بە تەواوی بایكۆتی كۆبوونەوە و مەڕاسیمەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان كردووە.

مەحمود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و وتەبێژی ئەو حزبە ڕایگەیاند، ئێمە و یەكێتی هەردوولامان نیگەرانیمان هەیە و هەریەكەشمان لە نیگەرانییەكانی ئەوی دیگە ئاگادارە.

ڕاشیگەیاند، ئەو نیگەرانیانە بە قسە و لە میدیاكانەوە چارەسەر نابێت، بەڵكو دەبێت دابنیشین و گفتوگۆ بكەن بۆ چارەسەری كێشەكان.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ یەکێتی ئەگەر لەسەر هەندێک بابەت بۆچوونیان جیاوازیش بێت، لەسەر بابەتە سەرەکییەکانk کە پەیوەندییان بە بەرژوەندی گشتییەوە هەیە نابێ لە راگەیاندنەکانەوە بە شێوازێک بيورێژنن، کە خەڵکی پێ نیگەران بکەن.

وتیشی: “بەڕای ئێمە وەکو پارتی پێویستە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشین، ئەو تێبینیانەی هەمانە بیانخەینەڕوو، لە روانگەی دۆزینەوەی چارەسەر پێکەوە کۆببینەوە”.

لای خۆشیەوە، سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتی ئاماژەی بەوەكردووە، تیمی یەكێتی لە حكومەت بەهشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیران ناكات تاوەكو نیگەرانییەكانمان نەڕەوێنرێنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە كێشەكان بە گفتوگۆ لەگەڵ پارتی چارەسەر بكەین.

ماكرۆن بۆ هاندانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەچێتە قەتەر
پێت ماكرۆن بۆ هاندانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەچێتە قەتەر
هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە
دوات هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر