هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە



 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بە هۆی گۆڕانكاری لە سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری ناو تۆماركردن لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییان ڕاگیراوە و داواش لە هاووڵاتیان دەكەن سەردانیان بۆ ناونوسین نەكەن .

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، كە بەشی (مۆڵەتی شۆفێری) ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكاتەوە، كە دەیانەوێت ناو تۆمار بكەن بە مەبەستی گواستنەوەی مامەڵەی مۆڵەتەكانیان بۆ هاتووچۆی هەڵەبجە لە ئێستادا ناو تۆماركردن لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییان ڕاگیراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەئێستادا بەهۆی گۆڕانكاری لە سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری سەرقاڵی (ئەفسەرو كارمەندانی) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بە ڕایكردنی كاروباری هاوڵاتیان، ناو تۆماركردن لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕاگیراوە، داواكارین هاوڵاتیانی بەڕێز سەردانیان بۆ ناونوسین نەكەن .

یەكێتی و پارتی لەسەر بایكۆتی حكومەت وەڵامی یەكتر دەدەنەوە
پێت یەكێتی و پارتی لەسەر بایكۆتی حكومەت وەڵامی یەكتر دەدەنەوە
زیاتر لە 40 هەلی دامەزراندن بۆ 12 پسپۆری بە گرێبەست ڕاگەیەنرا
دوات زیاتر لە 40 هەلی دامەزراندن بۆ 12 پسپۆری بە گرێبەست ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر