بڕیارێکی نوێ لەبارەی دۆلارەوە دەدرێت



بەرپرسێکی باڵای بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی داهاتووەوە ڕاکێشان و مامەڵەی دراو بە دۆلار ڕادەگرێت.

مازن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕ لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، لەسەرەتای ساڵی نوێوە بانکی ناوەندیی عێراق بڕیار دەدات کە ڕاکێشانی پارە بە دۆلار ڕابگیرێت.

بەوتەی ئەو بەرپرسە باڵایەی بانکی ناوەندیی عێراق، بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی دراوی قورسی عێراق، بڕیاریداوە بۆ ڕیگریکردن لە مامەڵەکردن بە دۆلار، هاوکات ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی دۆلار لە عێراقەوە.

مازن ئەحمەد، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ پارەکانیان بە دۆلار لە بانک داناوە، دەتوانن لە ٢٠٢٤ بە دۆلار ڕایبکێشنەوە، بەڵام ئەو کەسانەی لە ٢٠٢٤ پارەکانیان بە دۆلار دادەنێن، ناتوانن جگە لە ڕاکێشانەوەی پارەکە بە بەهای فەرمی کە هەزار و ٣٢٠ دینارە ڕایبکێشنەوە.

وەزیری بەرگری عێراق لە ئەنقەرە تاوتوێی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکانی کرد
پێت وەزیری بەرگری عێراق لە ئەنقەرە تاوتوێی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکانی کرد
بەرپرسێکی تورکیا: ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سوریا بە ئامانجی دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکانە
دوات بەرپرسێکی تورکیا: ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سوریا بە ئامانجی دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکانە
پەیوەنیدر