ئاسایشی هەرێم ئاماری مانگی نۆی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند



ئەمڕۆ پێنجشەممە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری مانگی نۆی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند  و ئاماژەی بەوەکردووە، بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ٧٣ کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و دابەشکردن و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.

باسی لەوەکردووە، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە مەبەستی ڕێگریکردن و بەگژداچوونەوەی بەکارهێنەران و بازرگانانی ئەو ماددانە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە مانگی نۆی ئەمساڵدا لەچەند هەڵمەتێکی جیاوازدا لەشاری سلێمانی و دەوروبەری توانیویانە ٧٣کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و دابەشکردن و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیر بکەن.

هاوکات، لەهەڵمەتەکەدا توانراوە دەستبەسەر بڕی (٢،٢٢٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرن لە جۆرەکانی (تلیاک،هێرۆین،کریستاڵ،حشیش،حەبی ترامادۆڵ).

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بە مادەکانی (٢٥-٢٦-٣٠)لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان تۆمەتبارەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، فڕۆکەیەکی تورکیای خستەخوارەوە
پێت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، فڕۆکەیەکی تورکیای خستەخوارەوە
سوپای فەڕەنسا کاتی کشانەوەی لە نەیجەر ئاشکرا کرد
دوات سوپای فەڕەنسا کاتی کشانەوەی لە نەیجەر ئاشکرا کرد
پەیوەنیدر