ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق پێشبینی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە و چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی هەینی باران ببارێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا کەشناسی عێراق ئااژەی بەوەکردووە، ڕەوشی کەشوهەوا سبەی هەینی ئاسمان هەوراوی دەبێت و باران دەبارێت .
باسی لەوەکردووە، پلەکانی گەرما نزیک لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر دەبێت لەناوچەکانی ناوەند، بەڵام لە کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی هەوراوی و هەندێک جار هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر و ئاسمانی ناوچەکانی باشووریش ساماڵ دەبێت و هەندێکجار پەڵەهەوری دەبێت و بەهەمان شێوە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر.
کەش و هەوای ڕۆژی شەممە ئاسمان هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک لەتۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و لە هەرێمی کوردستانیش ئاسمان کەمێک هەوری دەبێت پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت.
ڕەوشی کەشوهەوا بۆ ڕۆژی یەکشەممە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.
هاوکات، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاسمان هەوراوی دەبێت و لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور باران دەبارێت، هەروەها لە ناوچەکانی باشوور کەشوهەوا بەشێوەیەکی هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا نزیک لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر دەبێت.