ئەمریکا لەبارەی بۆردومانەکانی تورکیا لە هەرێم هەڵوێستی خۆی راگەیاند



وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی بۆردومانەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو رایگەیاند، لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانیان لە گفتوگۆدان و دەبێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە عێراق بە هەماهەنگی بێت لەگەڵ ئەو وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیای “الجزیرة”ی راگەیاند:”ئێمه له گه ڵ توركیای هاوپەیمانمان پەیوەندی دەكەین و دەبێت ئۆپەراسیۆنه سەربازییەكانیان لەعێراق به شێوەیەی هەماهەنگی بێت لەگەڵ ئەو وڵاتە و بەجۆرێك بێت کە ڕێز له سەروەرییه كانی عێراق بگرێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤-١٠-٢٠٢٣ توركیا چەند ناوچەیەكی لە هەرێمی كوردستان بۆردومان كرد.

ڕۆژئاوای کوردستان داوای هەڵوێست لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات
پێت ڕۆژئاوای کوردستان داوای هەڵوێست لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات
لە 12 کاتژمێری رابردوودا چەند باران باریوە؟
دوات لە 12 کاتژمێری رابردوودا چەند باران باریوە؟
پەیوەنیدر