لێدوانه‌كه‌ی ئالپئارسلان بهیراكتار، وه‌زیری وزه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت چەندین شرۆڤە و لێکدانەوەی جیاوازی لەلایەن سیاسمەداران و ئابووریناسانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەکرێتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا گۆڤه‌ند شێروانی، پسپۆڕی ئابووری بۆ ڕۆژنامەی”سەباح” ڕایگەیاند، “به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێم له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ و به‌پێی مادده‌ی ١٢ و ١٣ی مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی، سه‌رجه‌م داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و به‌شێك له كێڵگه‌كانی كه‌ركووك، دوای ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی سۆمۆوه ده‌خرێنه بازاڕه‌وه، ده‌چنه وه‌زاره‌تی دارایی و پاشان ناردنی پشكی ٪١٢.٦ی شایسته‌ی هه‌رێم جیاده‌كرێته‌وه و ده‌نێردرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، مافی هەرێم لە بودجە جێگیرە و پەیوەندی بە هەناردەکردنی نەوتەوە نیە، بۆیە ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە هەناردەی نەوتەوە نیه.
جه‌واد مه‌له‌كشاهی توێژه‌ری كاروباری سیاسی ڕایگه‌یاند، “هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا‌و عێراق. هەروەها كۆمپانیاکانی نەوتی ناوچەکە گرنگه، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا هه‌نارده‌كردنی نه‌وت دەستپێبکاتەوە”.
ڕوونیشیكرده‌وه، له‌رێگه‌ی سۆمۆوه هه‌نارده ده‌كرێن ڕۆژانه بڕی ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل هەناردە دەکرێت، هه‌روه‌ها به‌شێكی هاورده‌كردنیش بۆ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم ده‌چێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له بودجه‌ی گشتیی هه‌رێم ده‌چێته گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی.
هاوکات به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی بۆ كاروباری وزه ڕایگه‌یاند، “لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری وزه‌ی توركیا شتێكی نوێ نییه، به‌و پێیه‌ی پێشتر ئاماده‌یی بۆری نه‌وته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو دوای پشكنینی ته‌واوه‌تی”.
به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د ئاماژەی بەوەکرد، لێدوانه‌كه‌ی به‌یره‌كتار زیاتر سیاسییه نه‌ك ته‌كنیكی، توركیا هه‌وڵده‌دات به‌تایبه‌تی دوای یاسادانانی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپێبكاته‌وه و بگاته ئامانجه‌كانی و بۆ ئەو مەبەستە فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی .
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، چه‌دین بەربەست له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت هەیە، كه گرنگترینیان دانه‌وه‌ی قه‌رزی ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه كه له كێڵگه‌كانی هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن، جەختیان لە وەرگرتنەوەی قەرزەکانیان لە حکومەتی هەرێم کردووەتەوە ئەگەر نا چالاكییه‌كانیان ڕاده‌گرن.