دەستەی وانەبێژانی ناڕازی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ڕایگەیاند، تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێن بایکۆت بەردەوام دەبێت.
دەستەی وانەبێژانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانەی ڕاگەیەنراوێکیان خوێندەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، پاش ١٧ رۆژ لە لە بایکۆت و خۆپیشاندان لە سنووری ١٣ پەروەردەی ھەرێم، چاوەڕێبوون حکومەتی ھەرێم وەڵامی داواکارییەکانیان بداتەوە بۆ دامەزراندنی ھەمیشەیی، بەڵام لەبری ئەوە وەزارەتی پەروەردە داوادەکات بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن لە ڕێگەی پەروەردەکانەوە فشاربکات بۆ کۆتاییھێنان بە بایکۆت.