شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات کە قۆناغی سێیه‌می شه‌پۆلی بارانبارین سبەینێ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وە به‌تایبه‌ت كاته‌كانی پێشنیوه‌رۆ و سه‌ره‌تاش سنوری بادینان ده‌گرێته‌وه
محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریایی ناوه‌راست و درێژبونه‌وه‌ی بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێك پێشبینیم وایه سبه‌ی چوارشه‌مه ٢٠٢٣/١٠/٤ قۆناغی سێیه‌م ده‌ستپێبكات به‌تایبه‌ت كاته‌كانی پێشنیوه‌رۆ و سه‌ره‌تاش سنوری بادینان ده‌گرێته‌وه
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:” كاریگه‌ری ئه‌مجاره‌ی شه‌پۆلی بارانبارین فراوانه و ڕێژهكهیشی دلخۆشكه‌ره له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی سنوری پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و سۆران ئه‌گه‌ری لێزمه باران و هه‌وره تریشقه هه‌یه له‌كاته‌كانی دوانیوه‌رۆ به‌شێوه‌ی لاوازتر ده‌گاته سلێمانی و هه‌له‌بجه و گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك واتا به‌گشتی شێوازی بارانبارینه‌كه پایزه ده‌بێت
هەروەها دەشڵیت:” خێرایی با له‌نێوان ١٨بۆ ٢٢كم چالاكی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی ٢ پله نزمه‌بێته‌وه”.