وەزارەتی بازرگانی بۆ بەشەئاردی هاووڵاتیان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، ستافەکانیان، کە لە لق و شوێنەکانیدا کاردەکەن بەردەوام دەبن لە دابینکردنی تێکەڵەی گەنم بۆ کارگەکان، کە بڕیارە بەشی حەوتەم دابەش بكرێت.

حەیدەر نوری ئەلکەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە ئاماژەی بەوەکردووە، ستافی لقی سایلۆ کەربەلا، سەنتەری بازرگانی ئال بەدر لە دیوانیە، سایلۆی خان بەنی زاری و دیالە و بابل و کەرکوک پرۆسەکەیان تەواو کردووە بە دابین كردنی وەجبەی یەکەمی بەشە ئاردی حەوتەم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ستافی لقی نەینەوا بۆ کارگەی ئەلهەیپەم بە بڕی ١٠٥ هەزار و ٥٠٠ تۆن تێکەڵەی گەنمیان ئامادەکردووە، کە مەبەست لێی دابینکردنی ئاردە بۆ خێزانە ئاوارەبووەکانی دهۆک، جگە لە گواستنەوەی یەک بارهەڵگری گەنم لە سایلۆی دووزەرەوە بۆ سایلۆی ڕوسافە.

دەشڵێت: “سایلۆی دۆرا ٣٦ بارهەڵگری گەنمی ناوخۆی لە چوارچێوەی پلانی گواستنەوەی پەسەندکراودا وەرگرتووە، کە لە کۆمەڵگەی تازە و لقی کەرکوک و کۆمەڵگەی دانەوێڵەی ئەلئیسحاقیەوە گواستراونەتەوە”.

پێشتیش، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەشەئاردی تازەی هاووڵاتییان دابەشدەكرێت، لیستی ئارد دراوەتە بریکارەکان‌ و دابەشکردنی بەشی حەوتەم دەستپێدەکات.

لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم هەواڵی نوێ هەیە
پێت لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم هەواڵی نوێ هەیە
لە سلێمانی پێشانگای کارگە پیشەسازییەکانی ئێران کرایەوە
دوات لە سلێمانی پێشانگای کارگە پیشەسازییەکانی ئێران کرایەوە
پەیوەنیدر