وەزارەتی پەروەردە هەڵوێستی لەسەر بایكۆتی خوێندن ڕاگەیاند



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای دەستپێكردنەوەی دەوام لە مامۆستایانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەكات و ڕایدەگەیەنێت، مووچە مافی بنەڕەتی مامۆستایانە و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەوڵی بەردەوامی بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی كوردستانە لە حكومەتی عێراقی فیدراڵ.

ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داواكارین كە هەرچی زووترە دەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون لەو ناوچانە بكرێتەوە چونكە دەرئەنجامەكانی بایكۆت لە ساڵانی ڕابردوو زیانی هەبووە و هیچ بوارێكمان نییە گۆڕانكاری لە ساڵنامەی خوێندن بكرێت.

راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەوە :
مووچە مافێكی بنەڕەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و ئێمە سوپاسی ڕۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان دەكەین ، هەموو لایەكیش دۆخی دارایی ئێستای كوردستان و هۆكارەكانی دروست بوونی ئەو دۆخە دەزانین كە ڕووبەروی كوردستان كراوەتەوە ، زیاتر لە دوو هەفتەیە دەوامی ناوەندەكانی خوێندن دەستیپێكردووە ، لە هەندێك ناوچە دەوام نەكراوە ، وەك ئاماژەمان پێدا مووچە مافی بنەڕەتی مامۆستایانە و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەوڵی بەردەوامی بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی كوردستانە لە حكومەتی عێراقی فیدراڵ، داواكارین كە هەرچی زووترە دەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون لەو ناوچانە بكرێتەوە چونكە دەرئەنجامەكانی بایكۆت لە ساڵانی ڕابردوو زیانی هەبووە و هیچ بوارێكمان نییە گۆڕانكاری لە ساڵنامەی خوێندن بكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكەینەوە كە بە زووترین كات دەستبكرێتەوە بە دەوامكردنی ناوەندەكانی خوێندن.
ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٣ی ١٠ی ٢٠٢٣

دەست بەسەر پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دا گیرا
پێت دەست بەسەر پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دا گیرا
دادگا بۆ هاوسەرەكەی نانسی عەجرەم بڕیاریدا
دوات دادگا بۆ هاوسەرەكەی نانسی عەجرەم بڕیاریدا
پەیوەنیدر