سودانی لێخۆشبوونی بۆ سەرپێچی شۆفێران دەرکرد



سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانیه‌وه‌، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و شۆفێرانه‌ دەرکرد كه‌ سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، هاوکات ده‌رگای ناوچه‌ی سه‌وزیشی به‌ڕووی هاتووچۆدا كرده‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌” بەبۆنەی ڕۆژی نیشتیمان محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ شۆفێرانی سه‌رپێچیكاری بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ده‌ركردووه‌ و ناوچه‌ی سه‌وزیشی به‌ڕووی هاوڵاتییاندا تا سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ كردەوە”.

لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا هاتوچۆی عێراق داوا له‌ شۆفێران دەکات، به‌ مه‌به‌ست سه‌رپێچی نەکەن،” له‌ پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی خۆیان و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان كه‌ یادی ڕۆژی نیشتیمان ده‌كه‌نەوە”.

لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٠٨ دا بڕیاردرا ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک بکرێتە پشووی فەرمی، بە بۆنەی ڕۆژی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی عێراق.

هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ ئاشکرا بوو
پێت هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ ئاشکرا بوو
مەسرور بارزانی پەیامێك بۆ بافڵ تاڵەبانی دەنێرێت
دوات مەسرور بارزانی پەیامێك بۆ بافڵ تاڵەبانی دەنێرێت
پەیوەنیدر