مەسرور بارزانی پەیامێك بۆ بافڵ تاڵەبانی دەنێرێت



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بۆ سەرۆك و سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: “هیوادارم هەماهەنگی و پشتیوانیتان بۆ جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن”.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆك و سەرکردایەتی حزبەکە نارد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان:

بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
هیوادارم قۆناغێکی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتمان دەست پێ بکەن و هەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستکەوتەکان و پاراستنی نیشتیمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان چڕتر بکەن و هەروەها هەماهەنگی و پشتیوانیتان بۆ جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/10/3

سودانی لێخۆشبوونی بۆ سەرپێچی شۆفێران دەرکرد
پێت سودانی لێخۆشبوونی بۆ سەرپێچی شۆفێران دەرکرد
نێچیرڤان بارزانی لە یادی کۆچی دوایی مام جەلالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە
دوات نێچیرڤان بارزانی لە یادی کۆچی دوایی مام جەلالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر