ناسنامەی ئەو دوو کەسەی هێرشەکەی سەر ئەنقەرەیان ئەنجامدا ڕاگەیەندرا



فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل-نه‌په‌گه‌، ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ ڕۆژی ١ی  ئه‌م مانگه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره هێرشێکیان‌ دژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌نجامدا و بووه‌ هۆی برینداربوونی دوو ئه‌فسه‌ری سوپای توركیا.

نه‌په‌گه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “ڕۆژی ١ ی تشرینی یەکەم كاتژمێر ٩:٣٠ خوله‌كی به‌یانی له‌ ناوه‌ندی شاری ئه‌نقه‌ره‌، تیمێكی سه‌ر به‌ تابوری نه‌مران له‌ دژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌وڵه‌تی توركیا چالاكی فیداییان ئه‌نجامداوه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، “هاوڕێیانمان ڕۆژهات زیلان (ئۆزكان شاهین) و ئه‌رداڵ شاهین (حه‌سه‌ن ئۆگوز)ن، به‌ چالاكییه‌ قاره‌مانێتیه‌ مێژوییه‌كه‌ی خۆیان، دووژمنیان هه‌ژاند، مۆری خۆیان له‌ سه‌رده‌مدا و بوون به‌ ڕه‌مز و هێما”.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردو، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ڕایگه‌یاند، بیناكه‌یان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌وتۆته‌ به‌ر هێرشێكی تیرۆریستی كه‌ له‌ لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، یه‌كه‌میان خۆی ته‌قانده‌وه‌ و ئه‌ندامی دووه‌میش كوژراوه‌، دوو ئه‌فسه‌ریش برینداربوون.

دواتر پارتی كرێكارانی كوردستان-په‌كه‌كه‌ به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ گرته‌ ئه‌ستۆ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی وه‌زاره‌تی ناوخۆی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كرده‌ ئامانج.

هاوکات وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ی ئەمڕۆ لەسەرانسەری تورکیا بەبەشداری ١٣هەزار و ٤٤٠ کارمەندی ئەمنی، ٤٦٦ ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان دەستی پێکردووە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان لە شارەکانی مێرسین، وان، شانڵیئورفا، ماردین، ئایدن ئەنجام داوە و توانیویانە ١٢ ئەندامی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیربکەن.

وەزیری ناوخۆی تورکیا زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکان بڵاوکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە ناوەندەکەی شانڵیئورفا بووە و لە هەرکام لە پارێزگاکانی ماردین، دیاربەکر، غازی عەنتاب، مێرسین، شرنەخ، ئیستانبوڵ، بورسا، باتمان، دێنیزلی، ئادانا، قەیسەری، ئانتالیا، کۆنیا و ئیسپارتا و کۆجائەلی و ١٦ پارێزگای دیکە ئەنجامدراوە، ٥٥ گومانلێکراو دەستگیر کراون.

 

ئێران مانۆڕێکی سەربازیی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەست پێکرد
پێت ئێران مانۆڕێکی سەربازیی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەست پێکرد
دوو ناوچەی ئازادی بازرگانیی لەنێوان هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێنەوە
دوات دوو ناوچەی ئازادی بازرگانیی لەنێوان هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێنەوە
پەیوەنیدر